۲ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەر کردنی هاونیشتمانییەک لە مهاباد

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی دەڤەری مهاباد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئەمڕۆ بەیانی ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە چەندین ماشێن هێرشیان کردە سەر ئاوایی “ئیندرقاش” سەر بە شاری مهاباد و هاونیشتمانییەک بەناوی “هێمن قەرەداغی” کوڕی حوسێن ـیان دەسبەسەر کرد.

سەرچاوەیەک بە چاونیوزی ڕاگەیاند: هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ حوکمی قەزایی دەوری ماڵی ئەو هاونیشتمانییەیان داوە و وێڕای گەڕان و پشکنین و بێ ڕێزی، “هێمن قەرەداغی”ـاین دەگەڵ خۆیان بۆ شوێنێکی نادیار بردووە.

هەستا ئیستا هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری گرتنی ئەو هاونیشتمانییە لەبەر دەست دانییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *