۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سەلام کوردە بۆ گرتنگەیەکی ئەمنییەتی شاری”یەزد” گوازرایەوە

چاونیوز: سەلام کوردە دوای دەسبەسەر کردنی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ گرتنگەیەکی ئیتلاعات لە شاری “یەزد” گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێ شەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری شنۆ بەناوی “سەلام کوردە”ـیان دەسبەسەر کرد.

سەرچاوەیەکەکی ئاگادار لەمبارەیەوە بە چاونیوزی ڕاگەیاند: ئەو هاونیشتمانییە دوای لێپرسینەوە سەرەتاییەکان خێرا بۆ گرتنگەیەکی ئەمنییەتی لە شاری “یەزد” گوازرایەوە.

ئەو سەرچاوەیە گوتی: سەلام کوردە دووکانی موبایل فرۆشی هەیە و هەتا ئێستاش دیار نییە ئەو هاونیشتمانییە بەچ هۆکارێک گیراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *