۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

حوکمی زیندانییەکی سیاسیی کورد لە دادگای پێداچوونەوە کەم کرایەوە

چاونیوز: حوکمی زیندانی ئەرەستوو مەلاڕەحیمی لە دادگای پێداچوونەوەی ورمێ کەم کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، حوکمی زیندانی “ئەرەستوو(ڕەسووڵ) مەلاڕەحیمی” چالاکی مەدەنی خەڵکی مهاباد لە لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ کەم کرایەوە و حوکمی کۆتاییش ڕۆژی سێ شەممە ٥ی گەلاوێژ بە فەرمی پێی ڕاگەیەندرا.

ئەو چالاکە مەدەنییە بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی” بێ تاوان ناسێندرا بەڵام بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە بە دژی نیزام” ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژی بەسەردا سەپا.

پیشتر لقی یەکی دادگای شۆڕشی مهاباد ئەو چالاکە مەدەنییەی بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی” ٣١ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپاندبوو.

ئەرەستوو مەلاڕەحیمی ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندانی ٩٩، دوای بڵاوکردنەوەی بابەتێک لەسەر ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ڕایەڵە کۆمەڵایەتییەکان بە تەلەفۆن بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مهاباد کرا و هەرلەوێ دەسبەسەر کرابوو.

ناوبراو لە کەمپەینەکانی خەڵکیی شاری مهاباد بۆ یارمەتی گەیاندنی لافاوەکەی لۆڕستان و بوومەلەرزەی کوتول و کرماشان ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *