۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

پەناخوازێکی کورد لە ئاوەکانی یونان دا خنکا

چاونیوز: کچێکی پەناخوازی خەڵکی پاوە لە کاتی ڕۆیشتن بۆ ئورووپا لە ئاوەکانی یونان گیانی لە دەستدا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لە ڕووداوی وەرگەڕانی بەلەمێکی هەڵگری پەناخوازان لە نزیک دوورگەی کریتی یونان کچێکی لاو بەناوی “مونیرە حەیدەری” خەڵکی گوندی زەردۆیی سەر بە شاری پاوە و دانیشتووی کرماشان گیانی لە دەستدا.

جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژی پێنج شەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی ، بەلەمێکی هەڵگری ٤٥ پەناخواز کە زۆربەیان خەڵکی شارەکانی باشووری کوردستان بوون لە ئاوەکانی دوورگەی کریتی یونان وەرگەڕا کە هەتا ئێستا ٣٧ کەسیان ڕزگار بوون و چارەنووسی چەند کەسی دیکەیان نادیارە.

هەروەها لە ڕووداوێکی هاوشێوەی دیکەدا، بەلەمێکی پەناخوازان لە ئاوەکانی مانش وەرگەڕاوە و ٨٠ کەس لەوانە ٢٠ مناڵ هەتا ئێستا ڕزگار کراون و چارەنووسی چەندین کەسی دیکەش نادیارە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *