۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو کرێکار گیانیان لەدەست دا

چاونیوز: کرێکارێک لە هەرێمی کوردستان و کرێکارێکی دیکەش لە باژێری تکاب بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە دووی گەلاوێژی ١٤٠٠، کارێکارێکی خەڵکی ئاوایی “کانی سانان”ـی سەر بە شاری مەریوان بەناوی “عەتا سەعید ئەفشار” لە شارێکی هەرێمی کوردستان بەهەمووی ستاندارد نەبوونی شوێنی کارەکەو گوشاری زۆر، تووشی جەڵتەی مێشک دەبێ و گیانی لەدەست دەدا.

ئەو کڕێکارە بەهۆی هەژاری و دەستکورتی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردبوو کە لە ڕەوتی کارکردن دا بەهۆی گوشاری زۆرەوە جەڵتە لێی دەدا و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دەدا.

لەلایەکی دیکەشەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی گەلاوێژ، کرێکارێک بەناوی “محەممەد عەزیمی” بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لەکاتی جۆشکاری کردن لە بینایەکی شاری تکاب گیانی لەدەست دا.

وێنە: عەتا سەعید ئەفشار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *