۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە دەسبەسەر کرا

چاونیوز: ڕۆژی شەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “هه‌مروله” (امروله) سەر بە شاری سنە بەناوی “ئیبراهیم تاریمرادی” تەمەن ٥٥ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بەشێوەیەکی پڕبێڕێزی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەو هاونیشتمانییە و دوای گەڕان و پشکنین، هەندێک لە کەرەسەی کەسیی ناوبراویشیان دەگەڵ خۆیان بردووە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری گرتن و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاونیشتمانییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دانییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *