۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەک دوو ساڵ حوکمی بەسەردا سەپا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری شنۆ حوکمی دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە دووی هەلاوێژی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “گوندەوێڵە” سەر بە شاری شنۆ بەناوی “سەلاح بەهرامیان” ٤٧ ساڵە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای گشتیی و شۆرشی شاری شنۆ بە سەرۆکایەتی قازی “ڕەزایی” بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی” حوکمی دوو ساڵ زیندانی بەسەر دا سەپا.

ڕۆژی یەک شەممە ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٠، سەلاح بەهرامیان ناسراو بە “سەلاح گوری” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بەبێ بەڵگەی قەزایی و بە لێدان و کوتان و بێ ڕێزی دەستبەسەر کرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *