۱ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئازادیی کاتی هاونیشتمانییەک لە بەندیخانەی مهاباد

بە پێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “لەج” سەربە شاری مهاباد بەناوی “قاسم عەزیزیان” بەدانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ڕۆژی هەینی ٣١ی بانەمەڕ، هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسداران هێرشیان کردە سەر ماڵی باوکی قاسم لە ئاوایی لەج و، وێرای گرتنی ناوبراو، ڕەسووڵ عەزیزیان(باوکی قاسم) و خزمێکی دیکەشیان کە لەوکاتیدا میوانی ئەوان بوو دەسبەسەر کران، بەڵام دواتر دوای چەند کاتژمێرێک ڕەسوول و خزمەکەیان ئازاد و قاسم عەزیزیانیش بە تۆمەتی “هاوکاری دەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی” هەتا کاتی ئازاد کردنی لە ژێر لێپرسینەوە دابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *