۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

پەیوەستبوونی لاوانی کرماشان بە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان

چاونیوز: لاوانی شۆڕشگێری گەڕەکی “دەڕەدرێژ” لە شاری کرماشان بەهۆی بێ ئاوی و هەروەها بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی “خووزستان” هاتنە سەر شەقام.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ۱٤۰۰، کۆمەڵێک لە لاوانی کرماشانی بانگەوازێکیان بڵاو کردەوە و داوایان لە خەڵکی شاری کرماشان کرد کە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە بێ ئاوی لە هێندێک گەڕەکی ئەو شارە و دۆخی خرابی ژیان و گوزەرانی خەڵک و هەروەها پشتیوانیی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی پارێزگای خووزستان بچنە سەر شەقامی “تاق بوستان”ی شاری کرماشان.

هێزەکانی ڕێژیم وەک هەمیشە بە مەبەستی ئامادەکاریی بۆ سەرکوتی خەڵک، پێش ئەوەی لاوانی وەزاڵەهاتوو لە شوێنی دیاریکراو کۆببنەوە، بە شێوەیەکی بەربڵاو ئەو شەقامەیان گەمارۆ دا و ڕیگەیان نەدا خەڵک، ناڕەزایەتیی هێمنانە بەڕێوە ببەن.

لاوانی کرماشانی لە هەڵمەتێکی دیکەدا، سەرلەبەیانی ڕۆژی ٣٠ پووشپەڕ لە گەڕەکی دەڕەدرێژی کرماشان هاتنە سەر شەقام و ڕێگاکانی ئەو گەڕەکەیان لە شاری کرماشان بە تەواوی داخست.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *