۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەستبەسەرکرانی دو هاونیشتمانی

چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ پووشپەڕ، “شێرزاد شەوقی” خەڵکی گوندی “مام برایم”ی ناوچەی “گەڵی قاسملوو” سەر بە شاری ورمێ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کراوە.

هەر لەو پێوەندییەدا ڕۆژی شەممە ١٩ی پووشپەڕ هاونیشتمانییەکیی خەڵکی گوندی “نێ” سەر بە شاری مریوان بە ناوی “کامران داستان” لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای سنەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەو شارە کراوە.
(وێنە: شێرزاد شەوقی)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *