۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی سنووری “تەمرچین”

چاونیوز: کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی سنووری “تەمرچین”(حاجی ئۆمەران) بەتەقەی ئانقەستی هێزەکانی هەنگی سنووری بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێ شەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٠، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی “نمنجێ”سەر بە شاری پیرانشار بەناوی “سەید زاهیر تەزاحوم” بە تەقەی ڕاستەوخۆ و ئانقەستی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووریی “تەمرچین” بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە فیشەک وەبەر چۆکی کەوتووە و لەلایەن خەڵکەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار گوازرایەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *