۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چوار هاونیشتمانی دەسبەسەر کران

چاونیوز: چوار هاونیشتمانیی شارەکانی سنە و ورمێ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠، سێ هاونیشتمانی دەڤەری مەڕگەوەر سەر بە شاری ورمێ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کران.

ئەو سێ هاونیشتمانییە گیراوە بریتین لە، “مامەڵ عەبدی”، “خورشید ئیبراهیمی” و جەلال ئیبراهیمی”.

هەتا ئێستا لە چارەنووس و هۆکاری گرتنی ئەو هاونیشتمانییانە هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دانییە

هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە ١٧ی پووشپەڕ، مێرمناڵێکی ١٧ ساڵانەی خەڵکی سنە بەناوی “فەرشید مەجیدی نیژاد” لە سنووری بانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەر کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *