۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بە هۆی تەقینەوەی خومپارە لە سنووری سەقز دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەست دا

چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی پووشپەڕ، بەهۆی تەقینەوەی کۆنەخومپارەیەکی بەجێماو لە شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە نزیکیی ئاوایی “بەستام”ـێ ناوچەی سەرشیوی سەقز، دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەست دا.

ئەو دوو هاونیشتمانییە بەناوەکانی “مەقسوود نەجەفی” و ڕەشید ئەحمەدزادە” کە خەڵکی ناوچەی بۆکان بوونە بەئیجارەوەرگرتنی لەوەڕگەیەک لە گوندی بەستام، خەریکی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات بوونە کە بەهۆی هەڵکردنی ئاگر لە نزیکیی ئەو گولـلەیە لەلایەن ئەو دوو هاووڵاتییەوە، گولـلەکە گەرم بووە و لە ئەنجامی تەقینەوەکەی، ناوبراوان گیانیان لەدەست داوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *