۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کوژران و بریندار بوونی دوو کۆڵبەر و کاسبکاری کورد

چاونیوز: کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکومەتی ئێران بریندار و کاسبکارێکیش بەهۆی وەرگەڕانی ماشین گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٠، ماشینی کاسبکارێکی خەڵکی “بەری مەدرەسە”ی شاری مهاباد بەناوی “سیامەند هوحەق” لە ڕێگای نێوان “مەراغە-بناو” وەرگەڕا و هەرلەوێ گیانی لەدەست دەدا.

هەروەها، ڕۆژی سێ شەممە ١٥ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی “باخچەلە”ی سەر بە شاری سەقز بەناوی “محەممەد بەهرامی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری بریندار دەبێ.

هێزە نیزامییەکان لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشتر و لە مەودایەکی نزیک تەقە لە کۆڵبەرە دەکەن و بە سەختی برینداری دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *