۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوکتور محەممەد قەدەمی بانگی دادگای ئینقلابی شاری بانە کرا

چاونیوز: دوکتور “محەممەد قەدەمی” چالاکی مەدەنی سیاسی، بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی خامنەیی لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری بانەوە بانگکرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوکتور” محەممەد قەدەمی” چالاکی سیاسیی خەڵکی بانە بەتۆمەتی “پروپاگەندە بەدژی خامنەیی و بڵاوکردنەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” بانگی دادگای ئینقلابی شاری بانە کردووە.

دوکتور محەممەد قەدەمی کە دەیویست خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماریی ئێران بەربژێر بکا و بەڵام ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ئێران ئیزنیان پێنەدا تەنانەت ناونووسیش بکا، پاش چەندین جار دەرکەوتن لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، دادئەستێنی بانە ناوبراوی بە تۆمەتی” بێ ڕێزیکردن بە خامنەیی” و بڵاوکردنەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بانگی دادگا کردووە و ڕایانگەیاندووە: ناوبراو لە باری دەرونییەوە تووشی کێشە بووە و باری تەندروستی ناجێگیرە!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *