۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەکی دەڤەری ورمێ دەسبەسەر کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی دەڤەری ورمێ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٠، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “قاسملوو” سەر بە شاری ورمێ بەناوی “ئەمین ئیرانی زادە”یان دەسبەسەر کرد.

ئەو هاونیشتمانییە بەبێ بەڵگەی قەزایی گیراوە و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و هۆکاری گرتنەکەی لەبەر دەست دانییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *