۲ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بەردەوامیی دەسبەسەرکردنەکان لە شاری شنۆ

چاونیوز: بە دەسبەسەرکردنی هاونیشتمانییەکی دیکەی شاری شنۆ ژمارەی دەسبەسەرکراوانی ئەو شارە گەیشتە ٧ کەس.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “شاوانێ”ی سەر بە شاری شنۆ بە ناوی “ڕەزا عیزەت‌تاج” کوڕی مستەفا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا و تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

شایانی باسە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٧ کەس لە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراون و تا ئێستا ٢ کەسیان بە بارمتە ئازاد و لە چارەنووسی ٥ کەسەکەی دیکەش هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *