۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کۆڵبەرێک بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بوو

چاونیوز: ۆڵبەریکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆڕتی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی “نەسروڵلا حەمیدی” لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی شارۆچکەی نەوسوود، بەهۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرەوە بریندار بوو.

نەسروڵا حەمیدی پاش بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە و برینداربوونی بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *