۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کاسبکارێک بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران کوژرا

چاونیوز: کاسبکارێک لە بەرزاییەکانی سنووری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپا گیانی خۆی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠، کاسبکارێکی خەڵکی ئاوایی “ئەسکۆل”سەر بە شاری مەریوان لە بەرزاییەکانی سنووری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆ و ئانقەستی هێزەکانی سپا کوژرا.

ناوی ئەو کاسبکارە “محەممەد مینوویی” کوڕی حوسێن بۆ “چاونیوز” ئاشکرا بووە.

ئەو کاسبکارە لاوە لە نێو کۆمەڵێک کاسبکاری دیکە کە لە بەرزاییەکانی سنوورەوە دەگەڕانەوە، تەقەی لێکراوە و گیانی لەدەست داوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *