۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئێعدامکرانی لانیکەم ١١ کەس لە کوردستان

چاونیوز: دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە سێ مانگی بەهاردا، ١١ بەندکراوی کوردی ئێعدام کردوە.

بەپێی ناوەندی ئاماری”ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”(چاونیوز)، لە ماوەی سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا لانیکەم ١١ بەندکراوی کورد بە بڕیاری دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێعدام کراون کە پێشتر بە تاوانی کوشتن بە ئانقەست یان تاوانەکانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو.

ئاماری ئێعدامەکان لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ١٣٩٩یشدا لانیکەم لانیکەم ٤٩ کەس بووە کە ‌به‌پێی ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌تی کورد له‌ ئێران و ئاماری ئێعدامه‌کان له‌و وڵاته‌ زۆرترین ڕێژەی ئێعدامەکان لە کوردستان بووە. بەشی هەرە زۆری ئەو کەسانەی لە ساڵی ١٣٩٩ لە کوردستان ئێعدام کراون، بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و کوشتنی بەئانقەست لەدار دراون کە ٤ کەس لەوان بەندیی سیاسی بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *