۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەک دەسبەسەر کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەست بەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان) ئەمڕۆ چووارشەممە ٢ی پووشپەڕ، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری شنۆ هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئەو شارەیان بەناوی “مۆحسێن عەزیزی” دەسبەسەر کرد.

هەتا ئێستا، هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی ئەو هاونیشتمانییە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *