۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئازادی ژنێک لە زیندانی ورمێ

چاونیوز: ژنێکی خەڵکی پیرانشار بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان) ڕۆژی دووشەممە ٣١ی جۆزەردان، “سەفیا مامەش پوور” هاونیشتمانی خەڵکیی پیرانشار کە ڕۆژی چووارشەممە ١ی بانەمەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و و دواتر ڕەوانەی گرتنگەی ورمێ کرابوو، بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

سەفیا مامەش پوور هاوسەری پاسدار”عوسمان حاجی حوسێنی”بوو کە لە ٢٨ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن کەس یان کەسانی نەناسراوەوە کوژرابوو.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە، گرتنی ئەو ژنە هاونیشتمانییە هەر لە پێوەندی دەگەڵ کوشتنی مێردەکەی دا بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *