۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەک بانگی ئیدارەی ئیتلاعات کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی لاو لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەلاسی باوەجانی بانگ و لێپرسینەوەی توندی دەگەڵ دەکرێ.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٠، لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵەی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بەناوی “ئوسامە ئیسماعیل زادە” لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە تەلەفۆن بانگ دەکرێ و لێپرسینەوەی دەگەڵ دەکرێ.

یەکێک لە نزیکانی ئەو هاونیشتمانییە بە چاونیوزی راگەیاندووە: لە ماوەی ئەو چەند کاتژمێرەی لێپرسینەوەی لێکراوە بەرەوڕووی توندووتیژی فیزیکی و ئاخاوتن بۆتەوە.

هەروەها هەڕەشە لەو هاونیشتمانییە کراوە کە، مافی هیچ جۆرە پێوەندییەکی دەگەڵ حیزبە کوردییەکان و دژبەرانی ڕێژیمی نییە، ئەگەینا ڕاستەوخۆ دەبردرێیە بەندیخانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *