۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەکی خەڵکی نەغەدە دەسبەسەر کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی نەغەدە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی نەغەدە بەناوی “ڕەحمان کەریمی” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ورمێ بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر و بۆ گرتنگەیەکی ناوەندی پارێزگا دەگوازرێتەوە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری گرتنی ئەو هاونیشتمانییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو برای شەهید”قادر کەریمی” پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *