۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی مەریوان

چاونیوز: شاعیر و چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی مەریوانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی مەریوان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی” ئارام فەتحی” شاعیر و چالاکی مەدەنی و لە ماڵەکەی خۆیدا بەبێ هەبوونی بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر کراوە.

هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیم پاش پشکنینی ماڵی ناوبراو دەستیان بە سەر کەرەستەی کەسیی ناوبراو وەکوو تەلەفۆن و کۆمپیوتێرەکەیدا گرتووە.

جێگای ئاماژەیە کە ئارام فەتحی ساڵی ڕابردووش بانگی دادگا کرابوو.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *