۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو هاونیشتمانی دەسبەسەر کران

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی لە شارەکانی پیرانشار و دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی دیواندەرە بەناوی “تورەج حەبیبی” بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر دەکرێ.

ئەو هێزانە دوای پشکنینی وردی ماڵی ئەو هاونیشتمانییە، هەندێک لە کەرەسەی کەسیی ناوبراویان دەگەڵ خۆیان بردووە.

هەروەها لە ڕۆژی سێ شەممە ٢٥ی جۆزەردان، هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار بەناوی “ستار مام عەلی” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبەر دەست نییە کە ئاخۆ ئەو دوو هاونیشتمانییە بە چ هۆکارێک گیراون یان ئەو تۆمەتانەی وەپاڵیان دەدرێ چینە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *