۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

حوڪمی داواڪاری گشتی بۆ چالاکێکی سیاسی

چاونیوز: دادگای گشتی و شۆڕشی سنە ١٤ تۆمەتی خستووتە پاڵ “ئەحمەد مرادی” چالاکی سیاسی میدیایی.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لقی دووی لێپرسینەوەی دادگای گشتی و شۆڕشی سنە بۆ “ئەحمەد مرادی” چالاکی سیاسی-میدیایی ١٤ جۆر تۆمەتی داواکاریی دەرکردووە.

دادگای ئینقلابی سنە بەم تۆمەتانەی خوارەوە حوکمی دەستبەسەرڪردنی بۆ ئەو چالاکە دەرکردووە:

١ ـ ڕفاندنی خەڵڪ
٢ ـ سووکایەتی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران
٣ ـ شێواندنی تەناهی و ئاسایشی گشتی
٤ ـ هەڕەشەی کوشتنی کاربەدەستانی دادوەری
٥ ـ بڵاوکردنەوەی درۆ بە مەبەستی تێکدانی ڕای گشتی
٦ ـ پروپاگەندە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی
٧ ـ چالاکی ڕاگەیاندن بە دژی ڕێژیم
٨ ـ بوختان
٩ ـ سووکایەتی بە کەسانی ئاسایی
١٠ ـ هەڕەشەی کوشتن
١١ ـ کۆبوونەوە و ڕێکخستن دژی ئاسایش و ئەمنییەتی ناوخۆ و دەرەوە
١٢ ـ سووکایەتی بە بەڕێوەبەرانی دەزگای دادوەری
١٣ ـ هاوکاری و هەڕەشە لە کاربەدەستانی دادوەری
١٤ ـ سووکایەتی بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران

ئەو سکالایە لەلایەن دادستانی سنە، “یاریجانی” بەرپرسی دادگا و دوو کەسی نزیک لە هێزە ئیتلاعاتیی و ئەمنییەتییەکان بۆ ئەو چالاکە کراویتە پەروەندە.

ئەحمەد مورادی چالاکی سیاسی-میدیایی و بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامی “ناسیۆنالیزمی کوردی”یە کە ٨ ساڵ پێش زێدی خۆی بەجێهێشتووە.

جێگای ئاماژەیە کە، لە دانیشتنی دادگادا تۆمەتی ڕفاندنی خەڵک بە هۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست ڕەتکرایەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *