۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان

چاونیوز: دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود و بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەک شەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٠، کۆڵبەرێک بەناوی “مەسعوود خزرنیژاد” خەڵکی بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری “هەنگەژاڵ”ـی بانە بریندار بوو.

هەروەها ڕۆژی شەممە ٢٢ی جۆزەردان لە ناوچە سنوورییەکانی باژێری نەوسوود، هێزەکانی هەنگی مەرزی تەقە لە کاروانێکی کۆڵبەران دەکەن و لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بەناوی “وەلی ڕۆستەمی” خەڵکی دەڤەری سەلاسی باوەجانی بە توندی بریندار بوو.

ئەو دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزشکی ئێستا لە نەخۆشخانەدا لە ژێر چاودێری دان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *