۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

“دەسبەسەر کردنی ١٢ فەرماندە و ئەندامی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شنۆ بە تاوانی “خیانەت”

چاونیوز: ١٢ ئەندامی پلەبەرزی سپای پاسداران لە یەکە جۆراوجۆرەکان بە هۆی “خیانەت”بە ڕێکخراوەکەیان، لەلایەن هێزەکانی “حیفازەت ئیتلاعات”ـی سپای ورمێ دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ١٢ ئەندامی پلەبەرز، فەرماندە و بەسیجی سپای پاسدارانی شاری شنۆ بەتاوانی ئەوەیکە بۆخۆیان باسیان کردوووە(خیانەت بە ڕێکخراو)هەروەها کەڵک وەرگرتنی نابەجێ لە سامانی ڕێکخراو، ڕشوە و بەرتیل، دزی و کەڵک وەرگرتنی نابەجێ لە کارەکەیان، لەلایەن “پاراستنی زانیارییەکان”(حفاظت اطلاعات)ـی ورمێ دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

ناوی ٧ کەس لەو ١٢ کەسە کە هەتا ئێستا بۆ “چاونیوز” ڕوون بووتەوە بەم جۆرەیە:

سەرهەنگ “عەلی حوسێنی” فەرماندەی پێشووی سپای پاسدارانی شنۆ، خەڵکی ورمێ
سەرهەنگ “عزتی” فەرماندەی گوردانی ٣٠٩، خەڵکی ورمێ
سەرهەنگ “ڕەمەزانی” فەرماندەی پێشووی گوردانی ٣٠٩، خەڵکی نەغەدە
پاسدار “غەفوور سەللاحی” فەرماندەی تیمی عەمەلیاتی تایبەت، خەڵکی شنۆ
ئەندامی فەرمی ئیتلاعات”ئاڕمان نعمەتی” دووربین داری ئیتلاعات لەسەر سنووری شنۆ(کێلەشین)، خەڵکی ورمێ
“بابەک شەریفی” ئەندامی فەرمی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شنۆ
“بەلال باغبان” بەسیجی نهێنی و تایبەت، خەڵکی نەغەدە

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ڕۆژی دووشەممە ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٠، سەرگورد “وەحید زەرئەفشان” فەرماندەی گوردانی ٣١٠ی سپای شنۆ و خەڵکی نەغەدە، بە دەستی بەسیجییەکی خۆیان بە شێوەیەکی گوماناوی لەناو پادگانی “بووستانی” دەکوژرێ، هەر دوای ئەمە خێرا سەرهەنگ حوسێنی دەگۆڕدرێ و کەسێک بەناوی سەرهەنگ “یەعقووب ڕەشیدی” وەک فەرماندەی سپا لە شاری شنۆ دیاری دەکرێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *