۱۰ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

گیان لە دەستدانی کرێکارێکی کورد لە تاران

چاونیوز: کرێکارێکی کورد بەناوی “دانا عەبدی” خەڵکی گوندی “شۆیشە”ـی ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە، بەهۆی ڕووداوی کارەوە لە شاری تاران کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو، بەهۆی ڕووداوی شوێنی کار کە هیچ خۆپارێزییەکی کاریی لەبەرچاو نەگیرابوو لە نهۆمی چوارەمی بینایەک بەربۆتەوە و بەسەختی بریندار بوو پاش ٢٠ڕۆژ لە نەخۆشخانە بەو هۆیەوە گیانی لە دەستداوە.

جێی ئاماژەیە کە، لەماوەی حەوتووی ڕابردوودا لە شارە جیا جیاکانی کوردستان و ئێران، ٥کەس بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەستداوە، هۆکاری ئەو ڕووداوانە زیاتر بۆ نەبوونی ستانداردی کار دەگەڕێتەوە ئەویش بەرپرسانی پێوەندیدار هیچ گرینگییەکی پێ نادەن و لەو بارەوە ناکارامەیی کاربەدەستان و خاوەن کار زۆر بە زەقی دیارە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *