۲۸ی جۆزەردانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ڕاگەیاندراوی ناوەندی “مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان” لە هەمبەر ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییانەی کوردستانی باشوور

هاونیشتمانییانی هێژا!

حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان!

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە ڕووداوەکانی(دەرکار)ی زاخۆ و سەر ڕێگای چیای “مەتین” له‌ قه‌زای ئامێدی چەندین پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون، ئەم کارەساتە سەرجەم گەلی کوردیی تووشی ناڕەحەتی کردووە.
ئەزموونی تاڵی شەڕی “خۆکوژی” پێمان دەڵێ، بەرەوڕووبوونەوەی ئەم جۆرە ڕووداوانە پێویستیی بە لەسەرەخۆبوون، پشوودرێژی، گەورەیی و لەخۆبوردوویی هەیە و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین بە هەست بە بەرپرسایەتیی نەتەوەیی و دیرۆکییەوە هەنگاو بنێن.
ناوەندی “مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان” داواکارە، وێڕای ڕێزگرتن لە هەموو بنەماکانی مافی مرۆڤ بۆ چارەسەر و یەکلاکردنەوەی کێشە و ناکۆکیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکان تەنیا وتووێژ و لێک‌تێگەیشتنی ئاوەزمەندانە چارەسەری پرسەکانە، جگە لەمە زیان و خەسارەکانی هەموو بزووتنەوەی کورد کە بۆ ئاشتی و ئازادی تێدەکۆشێ دەکاتە سووتمان.
ئێمە پێمان وایە پاراستنی سەروەری یاسا و بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەرک و بەرپرسایەتییەکە کە لەسەر شانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستانیشە.
لەکاتی ئێستادا کە پرسی کورد بەجیهانی بووە و ئاسۆی ڕوون لە تەبایی، یەکێتی و پێکەوە بوونمان خۆیا دەبێ، چارەسەری ناکۆکیی نێوان هێزە سیاسییەکانی کورد بە هەر ڕێگەیەکی تر جیا لە دانووستان تەواوەتیی پرسی کورد لە ناوچەدا دەباتە ژێر پرسیار و نەیارانمان پێ خۆشحاڵ دەکا.

ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ۲۰ی جۆزەردانی ۱۴۰۰ (۱۰ی ژوئەنی ۲۰۲۱ ی زایینی)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *