۲۸ی جۆزەردانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو هاونیشتمانی دەسبەسەر کران

چاونیوز: دوو هاونیشتمانیی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان) ڕۆژی چوارشەممە ۱۹ جۆزەردان، هاونیشتمانییەکیی خەڵکی ئاوایی “کانی ڕەش” سەر بە شاری شنۆ بەناوی “جەعفەر حەسەن پوور” لەلایەن ئیتلاعاتەوە بە تەلەفۆن بانگ دەکرێ و لەوێ دەسبەسەر دەکرێ.

هەروەها ڕۆژی سێ شەممە ۱٨ی جۆزەردان، “ئومید تایی” ۳۷ ساڵە خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسداران دەسبەسەر کرا.
ناوبرا پێشتریش چەندین جار گیراوە و دوای لێپرسینەوە ئازاد کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *