۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

‌ دوو پەناخواز لە وڵاتی یونان گیانیان لەدەستدا

چاونیوز: لە وڵاتی یونان بەهۆی وەرگەڕانی ماشێنێک کە پەنابەرانی دەگواستەوە، دوو پەناخوازی خەڵکی شاری مەریوان گیانیان لەدەستدا.

ڕۆژی شەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی بەهۆی وەرگەڕانی ماشێنێکی هەڵگری پەناخوازان لە شاری “کاوالا”ی وڵاتی یونان ٤ پەناخواز گیانیان لەدەستداوە و ٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن کە دوو کەس لەو پەناخوازانەی کە گیانیان لەدەستداوە بە ناوەکانی “موحسێن ئەحمەدی” و “ڕزگار قوربانی” خەڵکی مەریوان بوون و هەروەها، برای موحسێن بە ناوی لوقمان ئەحمەدی بە سەختی بریندار بووە و لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *