۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

‌ بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز( ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان) ڕۆژی یەک‌شەممە ۱۶ی جۆزەردان، هێزەکاکی هەنگی سنووری لە بەرزاییەکانی گەردەنەی “تەتە” ڕاستەخۆ دەستڕێژیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “سۆران قادری” تەمەن ۳۵ ساڵ خەڵکی شاری مەریوان بە سەختی بریندار بوو.

شایانی باسە ئەو کۆڵبەرە لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری مەریوان گواسترایەوە.

هەروەها ڕۆژی شەممە ۱۵ی جۆزەردان، هێزەکانی نیزامی دەوڵەتی تورک لە بەرزاییەکانی شاری ماکۆ ڕاستەخۆ تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و کۆڵبەرێکی مناڵ بە ناوی “یوسف فەرجامی” تەمەن ۱۵ ساڵە خەڵکی گوندی “دێمقشڵاق” سەر بە شاری ماکۆ بە تووندی بریندار بوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *