۲۸ی جۆزەردانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

‌ مردنی گوماناوی چالاکێکی سیاسیی کورد

چاونیوز: ئەمڕۆ شەممە پازدەی جۆزەردان، “عرفان ساعدپەنا”، بەندکراوی سیاسی پێشوو، چالاکی مەدەنی و هەروەها ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی زاگرۆس لە شاری سنە، دوای ئەوەی کە دوو ڕۆژ لەمەوپێش لە ماڵ چوبووە دەرەوە و چارەونووسی نادیار بوو، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە نزیکانی ئەو هاونیشتمانییە مردنەکەی بە گوماناویی دەزانن و پێیان وایە، ئەگەری ئەوە یەکجار زۆرە کە ناوەندە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، “عیرفان ساعدپەنا” یان کوشتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *