۲۸ی جۆزەردانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینتزامی گیانی له دەست دا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە‌ چاونیوز (ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کورستان)، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ۱۴ی جۆزەردان، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ناو شاری شنۆ بە ناوی “حەسەن ئاقاله” ناسراو بە “حەسەنە کەوڵە” تەمەن ۴۵ ساڵ بە هۆی ڕاودوونان له ناو شاری شنۆ له لایەن هێزەکانی ئینتزامی ئەو شارە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژی لێ دەکەن و گیانی لە دەستدا.

سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە بە چاونیوزی ڕاگەیاند: ناوبراو کاسبکاری سنووری بووه و لە لایەن هێزەکانی ئینتزامییەوە بەبێ هیچ هۆکارێکی ڕوون بەو پەڕی نامرۆڤانە له نێو شاری شنۆ ڕاستەخۆ تەقەی لێ دەکەن هەر بەو هۆیەوە گیانی له دەستدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *