۲۸ی جۆزەردانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

“ڤیان محه‌ممه‌دی” مانی لە خواردن گرت

چاونیوز: ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٢ی جۆزه‌ردان، “ڤیان محەممەدی” چالاكی مه‌ده‌نی و خوێندكاری خه‌ڵكی مه‌ریوان، له‌ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره‌ ڕاگوێزرا و ناوبراو بە نیشانەی ناڕه‌زایه‌تی دڕێژه‌دان به‌ ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن.

ناوبراو ڕێکەوتی ١٠ی بانەمەڕ له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

“ڤیان محه‌ممه‌دی” سه‌ره‌تا بۆ لێپرسینه‌وه‌ ڕاگوێزرا بۆ گرتووخانه‌ی ئێوین و دوای كوتایی لێپرسینه‌وه‌ گوازراوه‌ته‌و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات له‌ شاری ورمێ.

جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هەتا كاتی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانییارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو له‌به‌رده‌ستا نییه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *