۲۸ی جۆزەردانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

گیان لەدەستدانی زیندانییەک لە بۆکان

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان پاش ڕاگواستنی بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێشەممە ١١ی جۆزەردان، زیندانییەک بە ناوی “ناسر کەریمی” خەڵکی گوندی نۆبار سەر بە شاری بۆکان، پاش ڕاگواستنی بۆ زیندانی ئەو شارە گیانی لەدەستدا.

ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی دووشەممە ۱۰ی جۆزەران، بە تۆمەتی “تاوانی ماڵی”، لەلایەن ئیدارەی ئاگایی بۆکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو پاش ڕاگواستنی بۆ زیندانی بۆکان، بارودۆخی تەندروستیی تێکدەچێ و بەرپرسانی زیندان بەبێ گوێدان بە بارودۆخی گشتیی ناوبراو، لە ناردنی بۆ بێهداری و نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان خۆیان بواردبوو.

بەرپرسانی زیندان دەڵێن ناسر کەریمی بەهۆی ڕاوەستانی دڵ گیانی لە دەستداوە و تەرمی ناوبراو بۆ پشکنینی لەش (کالبد شکافی) ڕەوانەی پزیشکی یاسایی ورمێ کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *