۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

تەقینەوەی گوللە تۆپێکی شەڕی ئیران و عێراق شەش کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە

چاونیوز: بە هۆی تەقینەوەی گوللە تۆپێكی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی عێراق و ئێران شەش کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەك کوژران و بریندار بوون.

بە پێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان) ڕۆژی دووشەممە ۱۰ی جۆزەردان، تەقینەوەی گوللە تۆپێکی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی عێراق و ئێران شەش کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەكی خەڵکی ئاوایی “شێخ سەلە”سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی کوژران و بریندار بوون.

سەرچاوکان باس لەوە دەکەن کە هەتا ئێستا کوڕێکی ئەو بنەماڵەیە گیانی لە دەست داوە و پێنج کەسی دیکەی ئەو بنەماڵەیە ئێستا لە نەخۆشخانەدا لە ژێر چاودێری پزشکی دان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *