۲ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان قۆڵبەست کرا

چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری بۆکان کەسێک بە ناوی “سۆران شەریفیان” بە بێ نیشان دانی بەڵگەی قەزایی دەسبەر و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازنەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە، ناوبراو بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری ڕێژیمی ئێران” دەسبەسەر و پاش قۆڵبەست کردنی، ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر موبایل، لەب‌تاب، و کەلوپەلی کەسیی ناوبراودا گرتووە.

جێگای ئاماژەیە، سەرەڕای تێپەڕبوونی حەفتەیەک لە دەسبەسەر کردنی سۆران شەریفیان، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی لە بەر دەستدا نییە و لەو ماوەیەدا هەوڵ وبەدواداچونی بنەماڵەکەی بۆ ناوەندە پێوەندیدارەکان بێ ئاکام ماوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *