۲ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

‌ کوردێکی هونەرمەند بۆ وەرگرتنی گەورەترین خەڵاتی تەلەڤیزیۆنیی وڵاتی نۆروێژ بەربژێر دەکرێ

بە پێی هەواڵی چاونیوز: هونەرمەند “هەمزە ئاگوشی” لە درێژەی کارە هونەرییەکانیدا، بە ڕۆڵگێڕانی لە درامای تەلەفزیۆنیی “نۆشک ئیش” لە نووسینی “بەهارە بەدەوی” و “خاتوو مەلیکا” و دەرهێنانی “تێریا ڕانگنێس” وەک بەرهەمی تەلەڤیزیۆنی نەتەوەیی نۆڕوێژ “ئێن ئار کۆ NRK” توانی سەرەنجی کۆمەڵگای هونەریی و بینەرانی ئەو وڵاتە بۆ لای خۆی رابکێشێ و لە نێو ٨٠ دراما و بەرنامەی تەلەڤیزیۆنیدا، وەک باشترین ئەکتەری رۆڵی دووهەم بۆ وەرگرتنی خەڵاتی “چوارچێوەی زێڕین”ی ساڵی ٢٠٢١ کە گەورەترین خەڵاتی تەلەڤیزیۆنیی وڵاتی نۆڕوێژە کاندید بکرێ و لەگەڵ سێ ئەکتەری بە ئەزموونی ئەو وڵاتە بکەوێتە کێبەرکێ.

شایانی باسە، ساڵی ٢٠١٩ش کورتە فیلمی “شوانەکە” لە دەرهێنانی هونەرمەندی کورد “بڕوا وەهابپوور” بە هونەرمەندی هەمزە ئاگوشی کە ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕابوو، جیا لە چەندین خەڵاتی جۆراوجۆری نێودەوڵەتی توانی خەڵاتی “گەڵای زێڕین”ی باشترین کورتە فیلمی کوردیی فێستیڤاڵی دهۆک بباتەوە.

هەمزە ئاگوشی، لە دایکبووی ئاوایی خەلیفەلیانی ناوچەی سندووسی نەغەدەیە و ساڵانێکی زۆرە وێڕای چالاکی هونەری و وێژەیی کاری ڕۆژنامەنووسی و سیاسیش دەکا کە خاوەنی دەیان بابەت و چیرۆک و دەقی ئەدەبی و بەرهەمی هونەرییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *