۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چوار ساڵ زیندانی بۆ چالاکێکی ژینگەیی

چاونیوز: چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە بە ناوی “خەبات مفاخری” لە لایەن دادگای شۆڕشیی سنە، ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەر داسەپا.

ناوبراو بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم” ئەو حوکمەی بە سەردا سەپاوە.

ناوبراو ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەسبەسەر کرابوو و دوای ٤ مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتیی ئازاد کرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *