۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری ناوچەی سەرپێڵی زەهاو

چاونیوز: کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی سنووری سەرپێڵی زەهاو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان گیانی لێ ئەستێنرا.

بە پێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بەناوی “قوباد ڕەحمانی” ٢٨ ساڵە لە بەرزاییەکانی سنووری “تەنگەی حەمامی” شاری سەرپێڵی زەهاو بە تەقەی ڕاستەوخۆ و ئانقەستی هێزەکانی هەنگی سنووری کوژرا.

هێزە نیزامییەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە و گیانیان لێ ئەستاندووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *