۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سەپاندنی سزای ٤٠ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوەی دەسبەسەرکراوێکی سیاسیی کورد

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی “سەید محەممەد حوسێنی” کە چوار ساڵە دەسبەسەرە، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای بەندکران و دوورخرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەید محەممەد حوسێنی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شاری “نەغەدە” لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە شاری مەهاباد بە سەرۆکایەتیی قازی “جەوادی”بە تۆمەتی “محاربە” سزای ٤٠ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێی بەسەردا سەپا.

جێی ئاماژەیە کە سەید محەممەد حوسێنی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران، ئەو سزایەی بەسەردا سەپاوە و حوکمەکەی لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی نەغەدەوە بە فەرمی پێڕاگەیەندراوە.

ناوبراو پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان بووە و مانگی بەفرانباری ٩٦ی هەتاوی، پاش وازهێنان لە ئەندامەتی ئەو حیزبە، گەڕابوویەوە بۆ شاری نەغەدە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *