۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەک دەسبەسەر کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی دەڤەری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعتییەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “سەردووش” سەر بە شاری مەریوان بەناوی “لوقمان نیکزاد” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

هەتا ئێستا لە هۆكاری دەستبەسەری ئەو هاونیشتمانییە و شوێنی راگرتنی هیچ زانیارییەك لە بەردەست دا نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *