۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەکی خەڵکی ورمێ دەسبەسەر کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی دەڤەری سۆماوبرادۆست لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “ئینگیجە” سەر بە ناوچەی “سۆماوبرادۆست”ێ ورمێ بەناوی “بەهمەن ئیسماعیلی” ٣٨ ساڵە، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر و بۆ شوێنکی نادیار گوازرایەوە.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە، ئەو هاونیشتمانییە بە تۆمەتی “هاوکاری دەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری ڕێژیمی ئێران” گیراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *