۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ڕۆژنامەنووسێک دەسبەسەر کرا

چاونیوز: ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی “دەرەشار” بە فەرمانی دادگای شۆڕش و بە تۆمەتی ڕەخنە لە “ئیبراهیم ڕەئیسی” دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بانەمەڕ، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی خەڵکی “دەرەشار” بەناوی “نەجەف مێهدی پوور زەینی وەند”بە فەرمانی بەرپرسی دادگای شۆڕشی ئەو شارە (سهرابی زادە ملکشاهی) دەسبەسەر کرا.

لەم بارەیەوە سەرچاوەیەک بە چاونیوزی ڕاگەیاند: حوکمی دەسبەسەر کردنی ئەو چالاکە مەدەنییە بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتێکی ڕەخنەگرانە بووە لە “ئیبراهیم ڕەئیسی” بەرپرسی دەزگای قەزایی و بەربژێری سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران.

ئەو ڕۆژنامەنووسە پێشتریش لە ساڵی ١٣٩٧ بە تۆمەتی “سووکایەتی بە ڕێبەری و پڕۆپاگەندە بە دژی نیزام” ساڵێک حوکمی بەسەردا سەپابوو.

بەپێی زانیارییەکان، دەزگای قەزایی هەڕەشەی لە بەشێک لە چالاکانی میدیایی کردوو کە ئەگە ڕەخنە لە ئیبراهیم ڕەئیسی بگرن بەرەوڕوویان دەبنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *