۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووری بانە

چاونیوز: دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە بەتوندی بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٠، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی “زەڵێ” سەربە شاری بانە تەقە لە کاروانی کۆڵبەران دەکەن کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “عەبدوڵڵا” تەمەن ٥٠ ساڵ بە سەختی بریندار دەبێ.

ئەو کۆڵبەرە ئێستا لە نەخۆشخانەی ئەو شارە لەژێر چاودێری پزشکی دایە.

لەلایەکی دیکەشەوە هەر لە ڕۆژی دووشەممە، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٢ ساڵە بەناوی “یوسف ئەمینی” خەڵکی ئاوایی “نەنۆر”ـی سەر بە شاری بانە لە ناوچەی سنووری “بروێشکانی” بە تەقەی ڕاستەوخۆ و ئانقەستی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرش ئێستا لە نەخۆشخانەی ئەو شارە ڕاگیراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *