۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کاسبکارێک لە خوڕەماوا بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کرا

چاونیوز: بە تەقەی هێزەکانی ئینتزامی، هاونیشتمانییەکی خەڵکی کامیاران بریندار کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لە ئاکام تەقەی هێزەکانی ئینتزامی شاری خوڕەماوا هاونیشتمانییەکی کاسبکار بەناوی “فەرهاد فاتحی” خەڵکی ئاوایی “ئاهەنگەران”ـی سەربە شاری کامیاران بریندار بوو.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی و لەناکاو، بەگومانی پێبوونی باری قاچاغ تەقەیان لەو کاسبکارە کوردە کردووە.

ناوبراو دوای چارەسەری پزشکی لە نەخۆشخانەی شاری خوڕەماوا، گەڕاویتەوە کامیاران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *