۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسود و پیرانشار

چاونیوز: دوو برا لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود و کۆڵبەرێک دیکەی خەڵکی نەغدە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی چاونیوز (ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان) ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ بانەمەڕی ١٤٠٠ هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی “محەممەد میرزایی” دانیشتووی شاری نەغەدە لە بەرزاییەکانی سنووری شاری پیرانشار بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندار بوو.
ئەو کۆڵبەرە بە هاوکاری خەڵک ڕەوانەی ناوەندە دەرمانیەکانی شاری پیرانشار کراوە.

هەروەها لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوو برای کۆڵبەر بە ناوەکانی ” کۆسار و ئەکرەم رۆستەم‌نژاد” خەڵکی ئاوایی “شمشێر”ـی سەر بە شاری پاوە لە بەرزایەکانی نەوسود کەوتنە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکومەتی ئێران و بریندار بوون.

ئەکرەم ڕۆستەم‌نژاد بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی دەستێکی شکاوە و و کۆسار بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ بە توندی بریندار بووە و بۆ ساڕێژبوونەوەی برینەکانی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *